AP ١٤٠٣ جۆزەردان ١٥ ٠٨:٢٧

لە بەشی سەربازی و درۆن ؛

ئەمریکا گەمارۆی نوێ بە سەر ئێران دا سپاند

ئەمریکا گەمارۆی نوێ بە سەر ئێران دا سپاند

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا ڕایگەیاند کە کەسێک و چوار ڕێکخراوەی خستۆتە لیستی سزاکانی پەیوەست بە پیشەسازی فڕۆکەوانی ئێرانەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە درێژەی سیاسەتی دوژمنکارانەی واشنتۆن لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند.

کەناڵی ئەلجەزیرە بڵاویکردەوە، فەرمانگەی کۆنترۆڵکردنی سەروەت و سامانی دەرەکی سەر بە وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە کەسێک و چوار ڕێکخراوەی ئێرانی پەیوەست بە پیشەسازی سەربازی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ لیستی سزاکانی زیادکردووە.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکادا هاتووە، فەرمانگەی کۆنترۆڵکردنی سەروەت و سامانی دەرەوەی ئەمریکا (OFAC) لە وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا چوار لایەنی پەیوەندیدار بە کۆمپانیای ڕایان ڕوشد ئەفزار (RRA) کە لەلایەن ئۆفاکەوە سزای بەسەردا سەپێنراوە، خستە لیستی سزا نوێیەکانی خۆیەوە.

News ID 50457

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha